أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا (الانبياء ) ٣٠
ئایا ئەم ئایەتە باسی تەقینەوەی گەورە ئەکات وەکو اسلامیەکان باسی ئەکەن ؟
لەگەڵم بن لەم باسەدا بۆ رونکردنەوەی خودی ئایەتەکە و
هەندێ زانیاری گشتی و کورتەیەک بە پێی توانا لەسەر تەقینەوە گەورەکە .
ئەم ئایەتە ئەڵێت ( ئایا ئەوانەی بێ باوەڕبوون نەیانبینی ئاسمان و زەوی یەک پارچە بوون
و لە یەکمان جیاکردنەوە ) ؟
ووشەی ( فتق ) مانای جیابونەوەیە ، ئێمەش باس لە تیۆری تەقینەوەیەک ئەکەین
نەوەک جیابونەوە، تەقینەوە بە عەرەبی مانای ( انفجارە ) ؟؟ ووشەی انفجار یان تەفجیر بوونی هەیە لە قورئاندا
( وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا )
بەڵام ئەوەی ئەم ئایەتە باسی ئەکات سەرەتا زەوی و ئاسمان یەک پارچەبوون
( کانتا رتقا ) پاشان لەیەک جیاکراونەتەوە بەم جۆرە

ئەمەش مانای ئەوەیە ئاسمان و زەوی هەر هەبوە ، اللە تەنیا لەیەکی جیاکردونەتەوە و باسی ئەوە ناکات کەی بەیەکیەوە نوسانونی و دروستی کردون ؟ یاخود لەچی دروستی کردن ؟ هەروەها ئەم بۆچونە مانای ئەوەیە گەورەیی و پانتای زەوی هێندەی پانتایی ئاسمانە ،چونکە هەموو ئاسمانی لە زەوی جیاکردۆتەوە ، بەمانایەکی تر زەوی و ئاسمان یەک پارچە بوون وەکو نانە قەیسی لەیەکی جیاکردونەتەوە ،وەکو لە وێنەکەی سەرەوەدا ئەیبینن ، ئەمەش بۆچونی خۆم نیە بەڵکو خودی ئایەت ئەوەمان بۆ دەرەخات ( وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ) سورەتی ال عمران ١٣٣ واتا پانتایی بەهەشت هێندەی پانتایی زەوی و ئاسمانەکانە ، کەواتە ئاسمان و زەوی هێندەی یەک گەورەن و گەورەیی هەردوووکیان هێندەی بەهەشتە ، ئەمە لەکاتێکدا زەوی لەناو بۆشایی گەردووندایە و هێندەی دەنکە زیخێک نیە لە خۆڵی هەموو بیابانەکانی سەرزەوی ئایا دیسان بۆچی ئەم قسەیە ئەکات ؟ نوسەری قورئان پێی وایە ئاسمان سەقفێکی مادی ڕەقە بەسەر زەوییەوە وەکو سەقفی خانویەک ، بێگومان هەموو خانویەک سەقفەکەی هێندەی ڕوبەری زەویەکەیەتی ، ئەم ئایەتەش ئەو بۆچونەمان بۆ ئەسەلمێنێت کە هەر لە تەواوکەری سورەتی انبیائدا هەیە ( وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ) واتا ئاسمان سەقفێکی پارێزراوە بۆ زەوی ، کەواتە دوای ئەوەی ئاسمانی لە زەوی جیاکردەوە کردی بە سەقفێک بۆ زەوی ، هەروەها لە سورەتی الحج ٦٥ ئەڵێت ( وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَن تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ ) واتا : اللە ئاسمانی گرتوە نەکەوێتە خوارەوە بۆ سەرزەوی. تەماشای سورەتی الرعد بکەن ئەڵێت چی ؟
اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُم بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ (2) واتا : اللە ئاسمانەکانی بەرزکردەوە بە بێ کۆڵەکە ئایا گەردوون بەرزکراوەتەوە ئەگەر ئاسمان ئەو سەقفە نەبێت کەخۆی باسی ئەکات ؟ ئایا گەردوونێک لە بۆشایی بێ سنور کۆڵەکەی ئەوێت ؟ ئەگەر ئەو سەقفە مادیە ڕەقە نەبێت کە خۆی باسی ئەکات و پانتاییەکەی هێندەی پانتایی زەوییە ؟ هەروەها بەم سەقفەوە ئەستێرەکانی وەکو چرا و گڵۆپ هەڵواسیوە بۆ ڕازانەوەی ئاسمانی زەوی ، هەر بەو ئەستێرانەش ڕاوە شەیتان ئەکات ( وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِّلشَّيَاطِينِ )تەماشی وێنەکە بکەرەوە ئاسمانی لە زەوی جیاکردۆتەوە و کردویەتی بە سەقفێک بۆی
هەبوە پێش اسلام کە ئاسمان سەقفێکە بەسەر زەوییەوە تەماشای ئەم لینکانە بکە بە وێنەوە باس لە مێژویی تێڕوانی مرۆڤی کۆن ئەکات بۆ
(سەرجاوە)
هەر لەم سورەتی انبیائەدا کە ئەم ووشە هەڵەیەیان دەرهێناوە و
کردویانە بە تەقینەوەی گەورە ئەڵێت :
شاخەکانمان لەسەر زەوی دروستکرد تاکو زەوی خوار نەبێتەوە ،
بێگومان تەنیا لەکاتێکدا زەوی خوار ئەبێتەوە کە ڕوبەرێکی تەختی هەبێت نەوەک گۆیی وەکو
ئێستا، ئایا ڕاستە شاخەکان بەلانسی زەوی ئە کەن ؟
ئەگەر نوسەری قورئان زەوی بە تەخت نەزانیبێت ؟
بەڵێ نوسەری قورئان زەوی بە تەخت زانیوە بەبەڵگەی دەیەها ئایەت کە لێرەدا فرسەتی باسکردنی نیە ،
لەڕاستیدا ئەوە هێزی کێشی نێوان مانگ و زەوییە کە باڵانسی زەوی ڕاگرتوە نەوەک شاخەکان .
هەروەها شاخەکان بە درێژایی سەدەها ملیۆن ساڵ دروستبوون بەهۆی جوڵەی چینی
سەرەوەی زەوی ( چینی تەکتۆنی ) لەگەڵ هۆکاری بورکان و بومەلەرزە ،
تاکو ئەم ساتەش و بەردوام شاخ لە دروستبوندایە ، ئێستا کامەبوو باسی big bang و تەقینەوەی گەورە ؟؟
پێویستە موسوڵمانەکان خۆیان لە سورەتی فصلت گێل نەکەن ،
ئەو سورەتەی کە هەنگاو بە هەنگاو باسی دروستکردنی زەوی و ئاسمان ئەکات بەڕون و ئاشکرا و پێمان ئەڵێت زەوی بە دوو ڕۆژ دروستکراوە و بەچوار ڕۆژیش بەروبومی تیاچاندوە لەگەڵ شاخەکان ، تاکو زەوی خوار نەبێتەوە ، پاشان حەوت ئاسمانەکەی دروستکرد، بە دوو ڕۆژ ،
( کۆی دروستبونی زەوی چوار ڕۆژە یان شەش ڕۆژ ئەوەی تەنیا نوسەری قورئان
ئەزانێت ،هەروەها بیرتان نەچێت کە زەوی پێش گەردوون دروستکردوە ، هەموو گەردونیش بە دوو ڕۆژ دروستکراوە ) .
ئێستا با بزانین تەقینەوەی گەورە چیە و چۆن بوە بە زانست ؟؟
با بزانین هیچ شتێک لە هیچ شتێکی تر جیابۆتەوە وەکو ئەو ئایەتە باسی ئەکات ؟
با بزانین سەرەتای تەقینەوەکە چی هەبوە ؟ پاشان چی دروستبوە ؟ کەی یەکەم ئەستێرە دروستبو ؟ کەی یەکەم کۆمەڵە ئەستێرە دروستبو ؟
کەی کۆمەڵەی خۆری خۆمان و پاشان زەوی ئێمە دروست بوون ؟
ئێمە کە باس لە تەقینەوەی گەورە ئەکەین تەنیا مەبەست لە ئەستێرە و هەسارە وگەلاکسیەکان نیە ، بەڵکو لە خودی کات و بۆشاییش بەیەکەوە لە تەقینەوەکەوە دەستی پێکردوە ، واتا پێش تەقینەوەکە بۆشایی و کات مادە بوونی نەبوە ،جا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو ئایەتەی کردویانە بە تەقینەوەی گەورە ئەبینین کە مادە و کات بوونی هەبوە ، ئاسمان زەوی بوونی هەبوە هەروەها ووشەی ( کانتا ) بەکار ئەهێنێت کە دەلالەت لەکات ئەکات سەرەتای تەقینەوەکە لە ووزەیەکی ڕادەبەرەوە یەتە بوون ، ئەو ووزەیەش هەر چوار هێزەکەی گەردوونی لەخۆ گرتوە پێش ئەوەی دابەش بن ( هێزی کێش ، ئەلکترۆمەگناتیک ، هێزی ناوکەی لاواز ، ناوکەی بەهێز ) ،گەردوون بڵاوبونەوەیەکی خێرا بەخۆیەوە ئەبینێت ،لەم قۆناغەدا گەردوون تەنیا پێکهاتبوو لە گازە سەرەکەیەکانی وەکو هایدرۆجین ،گەردوون چڕی و گەرمیەکی لەڕادەبەر بەخۆیەوە ئەبینێت ، لەمایکرۆ چرکەی یەکەمی ساتەکانی گەردوون پلەی گەرما ١٠ تریلیۆن پلەی سەدی بوە ،، هەموو گەردوون پێکهاتبو لە ( کوۆرک و دژە کوۆرک و گلۆن ) پاشان پلەی گەرمای گەردوون کەمێک نزمتر ئەبێتەوە ، ئەمەش وایکردوە کوۆرکەکان کۆببنەوە ، تەماشا بکەن ( شتەکان کۆ ئەبنەوە بە پێچەوانەی جیابونەوە وە ) گەردیلەی وەکو پرۆتۆن و نیۆترۆن و دژەکانیان دروستکردوە ، تاکو ئێستا شتێک بوونی نیە بەناوی مادە ، و هیچ لە هیچ جیانابێتەوە ، بەڵکو پرۆسەکە %١٠٠ پێچەوانەیە پاش ئەوە گەردوون بەرەو سارد بونەوەی زیاتر ئەڕوات ئەمەش ئەبێتە هۆکاری ئەوەی پرۆتۆنەکان کۆببنەوە و ناوکەی ئەتۆم پێک بێنن ،تاکو ئێستا خودی ئەتۆم دروست نەبوە کە پێکهێنەری هەموو شتێکە لە گەردووندا ، کاتێکی زۆریشی پێدەچێت تاکو یەکەم ئەتۆم دروست ئەبێت ، لەم وێنەیەدا تەماشای قۆناغی تەمەنی کوارک و ناوکەی ئەتۆم بکە هەروەها کەی ئەتۆم دروست ئەبێت .

ئیستا زانیمان کە سەرەتا مادە بوونی نەبوە بەڵکو هێزە سەرەکیەکان دەستی پێکرد پاشان گەردیلە و دژە گەردیلەکان
دواتر ناوکەی ئەتۆم و دوای کاتێکی زۆر ئەتۆم هاتە بوون
، یەکەم ئەستێرە دوای ١٨٠ ملیۆن ساڵ بۆ یەکەم جار داگیرسا و دروست بوو لە دوای ٥٠٠ ملیۆن ساڵ گەلە ئەستێرەکان دروستبون، با بزانین لەم پرۆسەیەدا هیچ شتێک بوونی هەیە بەناوی لەیەک جیابونەوە یان پێچەوانەکەی ڕاستە ؟

خۆر و کۆمەڵە خۆری خۆمان چۆن هاتە بوون ؟ ئەبێت سەرەتا ئەوە بزانین کە کۆمەڵەی خۆری خۆمان پاشماوەی مردنی خۆرێک یان جەند خۆرێکی سەرەتایەکانی گەردوونە ئەستێرە سەرەتاییەکانی گەردوون تەنیا لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتبوون بارستەیان زۆر گەورەتر و زەبەلاحتر بوە لەخۆرەکانی ئێستا خۆرەکانی ئەمڕۆی گەردوون لەسەدا یەک بۆ دوو لەمادە سەنگینەکان پێکهاتوون ) تایبەتمەندیەک هەیە لەزانستی ئەستێرەناسیدا ئەوەیە کە ئەستێرەکان چەنێک گەورەتربن ئەوەنە تەمەنیان کورت تر ئەبێت لەبەرهێزی زۆری بارستە و گەرمی زو گازە سوتێنەرەکانیان تەواو دەکەن و ئەتەقنەوە ، تەمەنی ئەو جۆرە ئەستێرانە لە دەوروبەری چەند ملیۆن ساڵێکە لەماوەی ئەو چەند ملیۆن ساڵەدا گازەکان ئەگۆڕن بۆ مادە سەنگینەکان وەک ئۆکسجین و کاربۆن کاتێکیش ئەتەقنەوە هەرچی ئەو مادە سەنگینانە هەیە بڵاوی ئەکەنەوە بەبۆشاییدا ، هەر خودی تەقینەوەکەش فشارێکی وادروست ئەکات مادەی سەنگینی زیاتر دروست بيت کە پاشان دەبێتە هۆکاری دروستبوونی ئەستێرەی تر و هەسارە و ئەسترۆید وهتد ، نزیکەی ٤.٥٦ بلیۆن ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵەی خۆری خۆمان بەم جۆرە یەتە بوون ، گازەکان جارێکی تر چڕئەبنەوە بەهۆی هێزی کێشەوە و دادەڕمێتە ناوخۆی و فیوشن ئەکات ، فیوشن پلەی گەرما بەرزئەکاتەوە ئەوەش کاردانەوەی ئەتۆم خێرائەکات و ئەبێتە هۆی داگیرسانی خۆری نوێ . لەگەڵ دروستبوونی خۆر ڕەشەبایەکی تایبەت هەڵەکات بە ڕەشەبای خۆری ناسراوە . پاڵ دەنێت بەگاز و خۆڵی دەروپشتی خۆرەوە بەناو قوڵایی بۆشاییدا بڵاویان ئەکاتەوە ، بەلام زۆربەی مادە سەنگینەکانی دەروپشتی خۆر دەمێننەوە و هەسارە بەردینەکان دروست ئەکەن وەکو زەوی و مەریخ ، ئەوانەی تریش لە بۆشایی دورتر هەسارە گازیەکان دروست ئەکەن ، هەسارەی زەویش بەم پرۆسەیەدا تێپەڕبوە نەوەک لەئاسمان جیابکرێتەوە وەکو محمد ئەڵێت ، تەمەنی زەوی ئەگەڕێتەوە بۆ ٤.٥ بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ، تەقینەوەی گەورەش ١٣.٨ بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕویداوە ، واتا نێوان تەمانی زەوی و تەقینەوەکە ٩.٣ بلیۆن ساڵە ،ئیتر کام ئاسمانە و کام زەوییەوە لەیەکتر جیابونەتەوە ، واز لەم تڕۆهاتەی عەرەب و قورئان بێنن
بیر کردنەوە حەرامە ؟

0 التعليقات:
إرسال تعليق